مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: خه‌رجیه‌كان:
بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2013 گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (16.942.749.000.000) شازده تریلیۆن و نۆ سه‌دو چل و دوو ملیار و حه‌وت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1. گوژمه‌یه‌ك به بڕی (11.608.958.000.000) یازده تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شت ملیار‌و نۆ سه‌دو په‌نجاو هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن (تشغیلی) و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت:
أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (11.507.171.000.000) یازده تریلیۆن و پێنج سه‌دو حه‌وت ملیار‌و سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (55.000.000.000) په‌نجاو پێنج ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
ج- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (46.787.000.000) چل و شه‌ش ملیار‌و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.
2. گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (5.333.791.000،000) پێنج تریلیۆن و سێ سه‌دو سی و سێ ملیار‌و حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت:
أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (4.419.492.600.000) چوار تریلیۆن و چوار سه‌دو نۆزده ملیار‌و چوار سه‌دو نه‌وه‌ت و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (914.298.400.000) نۆ سه‌دو چوارده ملیار‌و دوو سه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، وه پێویسته له سه‌ر پارێزگار پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا‌و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه‌ن و كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ندكرابێ، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی، به‌مه‌رجێك ڕه‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكرێت كه زیاتر زیانیان پێكه‌وتووه له ناو پارێزگا‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووه‌كانی، و گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (150.000.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیار دینار، له ته‌رخانكراوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان، بۆ كۆمه‌ك و چاككردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێت و به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتووانی دیاری ده‌كرێت، و 5% له به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ كۆمه‌کى پرۆژە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکان.
دووه‌م: كورتهێنان:
كورتهێنانی نه‌خشه بۆ درێژراو به بڕی (1.684.900.000.000) یه‌ك تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو حه‌وار ملیار‌و نۆ سه‌د ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و ئه‌م كورتهێنانه به‌مانه‌ی خواره‌وه داده‌پۆشرێت:
1. گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ئیتیحادی بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتیحادی به‌گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵه داراییه‌كانی (2007 تاوه‌كو 2012)، یان هه‌ر ئیستحقاقێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی.
2. رێنوێنیكردنی خه‌رجی و زیادكردنی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان.
سێیه‌م:
پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ئه‌م گوژمه پارانه‌ی له خواره‌وه دیاری كراون، ببڕێت له كۆی گشتیی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی (جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، و گوژمه پاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن:
1- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (20) بیست ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی ژێرخانیی رۆشنبیریی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (14)ی ساڵی 2012ی تایبه‌ت به ناساندنی شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێم.
2- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ سندوقی كۆمه‌ككردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه، كه به‌پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2012 دامه‌زراوه.
3- گۆژمه‌یه‌ك به بڕی (40) چل ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر تاكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره.
4- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان.
5- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره.
6- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ی پله‌ی كه‌مئه‌ندامیان له 49% زیاتره.
7- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنی قوتابخانه زیان پێكه‌وتووه‌كان.
8- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (3) سێ ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ،.
9- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (2) دوو ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه.
10- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (1) یه‌ك ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان.
الموضوع: خەرجیەکان,دابەشکردنی خەرجیەکان,پێویستی بە پەیوەندیدانی خەرجیەکان,کورتەهێنانی خەرجیەکان,پەیوەندیدانی خەرجیەکان