مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: گشت داهاته‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له ناوه‌نده‌وه ته‌مویل ده‌كرێن وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێن و له بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه به‌دیار ده‌خرێن.
دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری:
1. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و ئامێر‌و پێڕاگه‌یشتنی خه‌رجیه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان.
2. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی (چاككردن و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با)و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان.
3. رێژه‌ی 50%ی كۆی گشتی داهاتی ڕسوماتی مۆڵه‌تدان و، ڕسوماتی تۆماركردن و، ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ریانده‌گرێت، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی له پێناو سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی مادده (11)ی یاسای هاتوچۆی ئیتیحادی ژماره (86)ی ساڵی 2004ی پیاده‌كراو له هه‌رێمی كوردستان – عێراق به یاسای ژماره (36)ی ساڵی 2007.
4. ڕه‌چاوكردنی مادده‌ی چل و دووی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (6)ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می مادده حه‌ڤده‌می ئه‌م یاسایه، به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دراوه.
الموضوع: گشت داهاته‌كانی فه‌رمانگه‌كان تۆمار ده‌كرێن,به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری,ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ری ده‌كات,ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌سته‌به‌ری ده‌كات,رێژه‌ی 50%ی كۆی گشتی داهاتی ڕسوماتی مۆڵه‌تدان و، ڕسوماتی تۆماركردن