مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌و داهاتانه وه‌رده‌گرێ كه راسته‌وخۆ له فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌رێم و فرۆشتنی پێكهاته‌كانی نه‌وته‌وه (مبیعات مشتقات النفگ) وه‌دی دێن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستوری عێراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و ده‌خرێنه سه‌ر داهاته وه‌دی هاتووه‌كان و په‌رله‌مانی پێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه تا پێش ره‌فتار له‌سه‌ر كردنی (التصرف بها) په‌سندی بكات. دووه‌م: كۆی پاره‌ی به‌خشینه‌كان (المنح) به‌وانه‌شه‌وه كه له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ست هاتوون له حیسابێكی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داده‌نرێ و ئه‌م پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌كرێت كه به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غاز ته‌رخان كراون، ئه‌مه به‌چاو گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی ژێرخانیش له هه‌رێم، به‌مه‌رجێ پێش ره‌فتار كردن پێیه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سندكرابێ.
الموضوع: وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان داهاتانه وه‌رده‌گرێ,كۆی پاره‌ی به‌خشینه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ست هاتوون