مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌نده: یه‌كه‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به پڕۆژه‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن بدرێت. دووه‌م: بڕی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و زیادكردنی بڕی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ (15) (پانزده ملیۆن دینار) بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان و به‌رده‌وامبوونی وه‌زاره‌ت له دابین كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (30) (سی ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. چواره‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له رێگای بانكی كشتوكاڵییه‌وه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داهاته ئاوییه‌كان. شه‌شه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (10) (ده ملیار دینار) بۆ دروست كردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌رزشی له هه‌رێمدا.
الموضوع: بڕی ته‌رخان بۆ پڕۆژه‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن,بڕی ته‌رخان بۆ پشتگیری قه‌رزی خانووبه‌ره,بڕی ته‌رخان بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی,بڕی ته‌رخان بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی,بڕی ته‌رخان بۆ پشتگیری به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ