مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2010 گوژمه پاریه‌ك داده‌نرێ كه بڕه‌كه‌ی 11،432،176،000 (یازه هه‌زار و چوارسه‌د و سی و دوو ملیار و سه‌دو حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن) دیناره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی 3،543،074 (سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و سێ ملیار و حه‌فتا و چوار ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كان پڕۆژه سه‌رمایه‌داریه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی 7،889،102 (حه‌وت هه‌زار و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیار و سه‌د و دوو ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی 72،741،000 (حه‌فتا و دوو ملیار و حه‌وت سه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مان. چواره‌م: گوژمه‌ی 39،814،000 (سی و نۆ ملیار و هه‌شت سه‌د و چوارده ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: كورت هێنانی بودجه به ته‌نها 835،000،000 (هه‌شت سه‌دو سی و پێنج ملیار دینار)ـه ئه‌م كورتهێنانه له‌و پاره‌یه پڕده‌كرێته‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌كارخستنی فیدراڵی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم له ته‌رخان كراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فیدراڵ دانراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2007، 2008، 2009 ده‌بێ.
الموضوع: خەرجیەکان بۆ پڕۆژە سەرمایەداری,خەرجیەکان بۆ بەکارخستن,خەرجیەکان بۆ پەرلەمان,خەرجیەکان بۆ ئەنجومەنی دادوەری,کورت هێنانی بودجە