ماددەى (13)

معرف المادة: 12032

رقم المادة : 339

ماددەى (13): یەكەم: 1- وەزارەتی دارایى و ئابووری لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی بوارى بانكی لە هەرێم و بە ئەلیكترۆنكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان، ئەژمێرێكى تایبەت دەكاتەوە بۆ هەر مووچەخۆر و سوودمەندێك لە بودجەى گشتى لەپێناو زامنكردن (پاراستن)ی گشت شایستە داراییەكانیان بە شایستە داراییە خەرجنەكراوەكانیشەوە. 2- چۆنیەتی كردنەوەی ئەو ئەژمێرە و سوودوەرگرتنی مووچەخۆر و سوومەند لە ئەژمێرەكە بە رێنماییەكی دارایی رێكدەخرێت كە لەلایەن وەزارەتی (دارایى و ئابووری)یەوە دەردەچێت لەبەر ڕۆشنای بڕگەی (یەكەم/1)ى ئەم ماددەیە. دووەم: لەبەر رۆشنایی ئەو بڕە پارەیەی كە بە فیعلی لە خەرجییەكان دەگەڕێتەوە لە دەرئەنجامی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە، دەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئەولەوییەت بدات بە پێداچوونەوە بەكەمترین مووچەى خانەنشینى لە هەرێم بە ئاراستەی زیادكردن و بەڕەچاوكردنى بژێوی و گوزەرانى ئەو كەسانەى كە كەمترین مووچەى خانەنشینى وەردەگرن. سێیەم: پێویستە لەسەر وەزارەتی (دارایی و ئابووری) حكومەتی هەرێمى كوردستان - عێراق، رێكارى یاسایی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان بگرێتەبەر، و پێداچوونەوە بەو موڵك و ماڵانە بكرێ وەك گەرەنتی (زامنكردن) بۆ دانەوەی ئەم قەرزانە دانراوە.

الموضوع: رێكخستنەوەی بوارى بانكی,سوودوەرگرتنی مووچەخۆر,پێداچوونەوەی مووچەى خانەنشینی,قەرزە بازرگانییەكان