ماددەى (12)

معرف المادة: 12031

رقم المادة : 339

ماددەى (12): یەكەم: دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژكار و سەرووتر)، لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمى كوردستان - عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەى پلەى چۆڵ هەبێت. دووەم: خانەنشینكردنی فەرمانبەر بە پلەى (بەڕێوەبەرى گشتى و سەرووتر)، كە پێكهاتەى ئیدارى لە ئاستى (بەڕێوەبەرایەتی گشتى و سەرووتر) بەڕێوە نابات بەپێى حوكمەكانى برگەی (هەشتەم) لە ماددەی (7)ى ئەم یاسایە دەبێت، یان دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر لە كاتی هەبوونی شوێنى وەزیفی بەتاڵ، كە لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی شایستەی خۆی دەگونجێت. سێیەم: حوكمەكانی برگەی (دووەم)ى ئەم ماددەیە سەرۆكی یەكە ئیدارەكانیش (پارێزگار، قایمقام، بەڕێوەبەرى ناحییە) دەگرێتەوە، كە هیچ یەكەیەكی ئیداری بەڕێوە نابەن. چوارەم: مەرجەكانى دامەزراندن بە پلەى (بەڕێوەبەرى گشتى و بەرەوژوور) جگە لە مەرجەكانی فەرمانبەرایەتی وەزیفەى گشتی بە پەیرەوێك دەستنیشان دەكرێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت، كە تیایدا ڕەچاوی بڕوانامە و پسپۆڕى و ساڵانى خزمەت و شارەزایی و لێهاتوویی بكرێت.

الموضوع: دامەزراندن لە وەزیفەکان,خانەنشینکردنی فەرمانبەر,حوكمەكانی برگەی دووەم,مەرجەکانى دامەزراندن