ماددەى (7):
یەكەم: یەكخستنی خانەنشینی ئەوانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە لە ڕووی مەرج و پێداویستییەكانی خانەنشینبوون بەهەمان مەرج و پێوەرەكانی خانەنشینی فەرمانبەران لە پلە گشتییەكانی وەزیفە لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ:
(سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی مووچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ئەوانەی بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانەی مووچەی بەڕێوەبەری گشتی وەردەگرن و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم و گشت ئەو كەسانەی كە بەپێیی خشتەی كارپێكراوی مووچە لە هەرێمی كوردستان مووچە و دەرماڵەی هەردوو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ).
دووەم: مووچەی خانەنشینی هەژمار دەكرێت بۆ ئاماژەپێدراوان لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:
1. ڕێژەی (15%) پانزدە لە سەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت.
2. ڕێژەی (1.5%) یەك و نیو لە سەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی بۆ هەر ساڵێكی خزمەت.
3. دەرماڵەی ئەم بڕوانامانەی خوارەوە یان هاوشێوەیان بەم ڕێژەیە دەبێت:
أ. دەرماڵەی بڕوانامەی ئامادەیی بەڕێژەی (1%)یەك لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ب. دەرماڵەی بڕوانامەی dblۆم بەڕێژەی (2%) دوو لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ج. دەرماڵەی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەڕێژەی (4%) چوار لە سەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.
د. دەرماڵەی بڕوانامەی dblۆمی باڵا و ماستەر بەڕێژەی (6%) شەش لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ه. دەرماڵەی بڕوانامەی دكتۆرا بەڕێژەی (8%) هەشت لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.
4. شایستەی مووچەی خانەنشین نابێت لە ڕێژەی (50%) پەنجا لەسەدا تێپەڕێت لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەت وەریدەگرێت.
سێیەم:
1. فەرمانبەر بەو پێناسەیەی لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی بەركار لە هەرێمدا هاتووە (بەوانەشەوە كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە) شایستەی مووچەیەكی خانەنشینی دەبن ئەگەر خزمەتی خانەنشینیان لە (15) پازدە ساڵ كەمتر نەبێت، و (45) چل و پێنج ساڵ لە تەمەنیان تەواو كردبێت، جگە لە حاڵەتەكانی مردن یان شەهیدبوون یان خانەنشینبوون بە هۆكاری تەندروستی، و ئەو حاڵەتانەی دیكەى بەدەركردن كە لە یاسای خانەنشینی بەركاردا هاتووە.
2. ئەوانەی ڕاسپێردراون بە خزمەتی گشتی، كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیەی ئاماژەیان پێدراوە، و مەرجەكانی هاتوو لە بڕگەی (سێییەم / 1)ی ئەم ماددەیە نایانگرێتەوە، ئەوا شایستەی مووچەیەكی خانەنشینی دەبن بەڕەچاوكردنی هەمان پێوەرەكانی هاتوو لە بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، بەمەرجێك نابێت لە رێژەی (25%) بیست و پێنج لەسەدا تێپەڕێت لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی، تاوەكو حاڵەتەكانیان دەگونجێندرێن لەگەڵ مەرجەكانی هاتوو لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە.
3.حوكمەكانی خاڵی (2)ی ئەم بڕگەیە، ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە دوای بەركاربوونی ئەم یاسایە وەك راسپێردراو بە خزمەتی گشتی ڕادەسپێردرێن.
چوارەم: ئەندام پەرلەمان بە ئارەزوومەندانە مافی دەستبەرداربوونی لە ماف و شایستە خانەنشینییەكانی وەك راسپێردراو هەیە، بە مەرجێك لە ماوەیەك كە لە (30) سی رۆژ تێپەڕنەكات لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەم یاسایە، داواكاری پێشكەش بە دیوانی پەرلەمانی كوردستان - عێراق بكات بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی پێویست.
پێنجەم: هەژماركردنی ماوەی خزمەتی خولی پەرلەمانی، بۆ هەموو مەبەستەكانی سەرمووچە و بەرزكردنەوەی پلە و خانەنشینی بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی بە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر وەزیفەكانیان.
شەشەم: حوكمەكانی ئەم ماددەیە هەموو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە، و لە پێش بەركاربوونی ئەم یاسایە خانەنشین بوون، و پێویستە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە، بۆ ئەوانەش كە خزمەتی خانەنشینییان نەگەیشتۆتە (15) پانزە ساڵ، ئەوا تاوەكو (3) سێ ساڵ دەخرێتە سەر خزمەتەكەیان هاوشێوەی پلە وەزیفە گشتییەكان، بۆ ئەوەی بگەنە تەمەنی خانەنشینی ئیجباری بەمەرجێك بڕی خانەنشینی ئەو ماوەیە بدات.
حەوتەم: ئەوانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە و پێشتر فەرمانبەری حكومەت بوون، كە بە ئارەزوومەندانە بۆ سەر وەزیفەكانیان دەگەڕێنەوە، دەست لەكاركێشانەوەیان هەڵدەوەشێتەوە و ڕاژەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت، بۆ مەبەستی سەرمووچە و پلە بەرزكردنەوە و خانەنشینی، و لایەنی پەیوەندیدار پابەند دەبێت بە دابینكردنی پلەی وەزیفی پێویست و تەرخانكراوی دارایی پێویست بۆیان، و سەرپشك دەبن لە وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی یان مووچەی ئەو وەزیفەیەی كە بۆی دەگەڕێتەوە.
هەشتەم: جگە لە ڕاسپێردراوان بە خزمەتی گشتی هەموو ئەوانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ناویان هاتووە شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبن، بەهەمان پێوەر و مەرجەكانی هاتوو لە بڕگەكانی (دووەم و سێیەم)ی هاتوو لەم ماددەیە، بەڕێژەیەك نابێت لە (60%) شەست لەسەدا تێپەڕبكات لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە كە لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت.
نۆیەم: موچەی خانەنشینی سەرجەم دادوەر و داواكاری گشتی، نابێت لە ڕێژەی (70%) حەفتا لەسەدا تێپەڕبكات لەكۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، كە لەكاتی خزمەتدا بەپێی یاسا بەركارەكان وەریدەگرێت.
الموضوع: یەكخستنی خانەنشینی,مووچەی خانەنشینی,شایستەی مووچەی خانەنشینی,دەرماڵەی خانەنشینی,حەوتەم