مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بۆ پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه مئه‌ندام مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی خه‌رج ده‌كرێ كه به قه‌ده‌ر دوامووچه و ده‌رماڵه‌كانی بێت كه له‌كاتی خزمه‌تكردنیدا وه‌ریده‌گرت، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌شی به‌پێی پله‌ی په‌ككه‌تنه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ. دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا تووشی كه‌مئه‌ندامی بووبێ وپله‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته(50%)و به‌ره‌وهه‌وراز، پایه‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پایه‌ی نوێی بۆ خه‌رج ده‌كرێ، له‌گه‌لأ خه‌رج كردنی پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌دا له مه‌یدانی شه‌ڕدا نواندوویه‌تی. سێیه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه به رێژه‌ی(100%)تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه له مه‌یدانی شه‌ڕدا، دوو پایه‌ی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه‌كان به ڕێزلێنانی سه‌باره‌ت به نواندنی قاره‌مانیه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ خه‌رج ده‌كرێ. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌دوا مووچه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ وه‌ری ده‌گرت وه‌ك پاداشت بۆ یه‌كجار بۆی خه‌رج ده‌كرێ. پێنجه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه‌مئه‌ندامه‌ی كه بڕگه‌ی (دووه‌م)له مادده‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌ی (50%)ی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.
الموضوع: مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم),پایه‌ی نوێی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم),مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) با توجه به درصد توشیدگی,پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌که‌ی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) در میدان جنگ,مووچه‌ی خانه‌نشینی برای پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) با توجه به مدت زمان دریافت آن