مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: شۆڕش: شۆڕشی رزگاریخوازیی كوردستان كه له 11/6/1961دا هه‌ڵگیرسا. دووه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كردبێ و له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا به شێوازی سیاسی سه‌ربازی تێكۆشابێ. سێیه‌م: شه‌هید: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له كاتی شۆڕش وله پێناوی دا شه‌هید بووه. چواره‌م:رێزلێنان: به‌رز راگرتنی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).
الموضوع: شۆڕش,پێشمه‌رگه,شه‌هید,رێزلێنان