مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وشه‌هیدی جینۆساید ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێت: 1. خێزانی شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وئه‌نفالكراو یه‌كه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێ بوونی بێ ده‌درێت. 2. ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بوو، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌مان ماف وئیمتیازی بڕیار له‌سه‌ر دراوی یه‌ك هاوسه‌ری ده‌بێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 3. له‌كاتی شه‌هید بوونی زیاتر له كه‌سێك له‌ناوخێزانێكدا، ئه‌وا مووچه‌كان به‌پێی پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌بن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێت. دووه‌م: 1- ڕۆڵه‌كانی شه‌هیده ناوبراوه‌كان له بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا مینحه‌ی هاوسه‌ر گرتنیان پێ ده‌درێت. 2- حكومه‌ت خه‌رجی خوێندنی رۆڵه‌كانی شه‌هید له قوتابخانه وزانكۆ ئه‌هلیه‌كان له‌ناو هه‌ریمدا به‌پێی هه‌ل ومه‌رجی بڕیار له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 3- حكومه‌ت ئه‌رك ومه‌سره‌فی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كێشێ. 4. جێماوی شه‌هید له باجی ته‌ریكه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ته‌ریكه‌كان ده‌بووردرێ. 5. ژماره‌یه‌ك له كورسی خوێندن بۆ رۆڵه‌كانی شه‌هیدانی خاوه‌ن به‌هره‌ی زانستی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێن وئه‌مه‌ش به‌هاوئاهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. 6. كه‌س وكاری شه‌هیدان له كرێی پشكینن وچاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه ومه‌لبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی حكومه‌ت له ناو هه‌رێمدا ده‌بووردرێن. 7. حكومه‌ت كرێی چاره‌سه‌ركردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان به‌ڕاپورتێكی لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 8. وه‌زاره‌ت سندووقێك داده‌مه‌زرێنێ به‌ناوی سندووقی یارمه‌تیدانی كه‌س وكاری شه‌هید وقوربانییانی جینوساید تاكو پشگیرییان بكرێت ویاریده‌یان بدرێت بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌كان.
الموضوع: ماف و ئیمتیازانی كه‌سوكاری شه‌هید,حق تحصیل برای خانواده‌های شهید,حق دریافت خدمات درمانی برای خانواده‌های شهید,حق دریافت کمک‌های مالی برای خانواده‌های شهید,حق اشتغال برای خانواده‌های شهید