معرف المادة: 11970
رقم المادة : 335
الموضوع: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان و هاووڵاتی ماف وئیمتیازه‌كانی شه‌هیدیان ده‌كه‌وێ به‌پێی پێڕه‌ویك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ,ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م له مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن: 1- ژن ومێرد. 2- كوڕ تاكو ته‌واوكردنی بیست وچوار سالأ له ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر له‌خوێندن به‌رده‌وام نه‌بێت. 3- كچ: تاكو دامه‌زراندنی له فرمانێك. 4- روڵه په‌ككه‌وته‌كان: رۆله‌ی په‌ككه‌وته له مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن. 5- دایك و باوك. 6- براكان و خوشكه‌كان: له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌كانی(3،2)ی سه‌ره‌وه,به‌شه مووچه‌ی باوك ودایك وژن ومێرد تا له‌ژیاندا مابن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.,له‌كاتی بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شه‌مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیكه كه موسته‌حه‌قن.,ئیستحقاقی مووچه بۆ ئه‌و كوڕ وكچه ده‌بێ به‌درێژایی ژیانیان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه موسته‌حه‌قی تاقانه بن.,منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له بڕگه‌كانی (3،2) ی سه‌ره‌وه دا هاتوون به‌ده‌رده‌بن.