مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 3- وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 4- ئه‌نفالكراو: هه‌ركه‌سێك ژیانی له ده‌ست دابێ یان زه‌ره‌ری پێكه‌وتبـێ یان تا كوئێستا چاره‌نووسی له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید كردن دژ به گه‌لی كوردستان نادیار بێ. 5- شه‌هید: هه‌ركه‌سێك له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداریی یان له تێكۆشانی سیاسی بۆ به‌رگریی كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له دژی رژێمه دا پلۆسه‌ره‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی یاخود كرده‌وه‌ی جه‌نگی دوژمنكارانه له دژی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابی وبه‌پێی ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كردێن: أ- شه‌هیدی خه‌باتگێر: هه‌ركه‌سێكی له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداری یان خه‌باتی سیاسی یان له ئه‌نجامیاندا له دژی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌رگری كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان وئه‌وه‌ی له دوای هاتووه ژیانی خۆی كردبێته قوربانی. ب- قوربانیانی جینۆساید: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان ژیانی له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی (جینۆساید) له‌كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان له كاتی له‌ناو بردنی داپلۆسه‌رانه‌ی بارزانییه‌كان وفه‌یلییه‌كان دا له ده‌ست دابێ. ج- شه‌هیدی هاووڵاتی: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان له ئه‌نجامی كرداری جه‌نگی یان كاری تیرۆریی یان له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابێ. 6- كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان: مێرد یان ژنه‌كان، كوڕ، كچ،دایك، باوك،برا، خوشك،یا خود ئه‌وانه‌ی شه‌هید به بڕیاریكی دادوه‌ری به‌خێوی ده‌كردن.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,ئه‌نفالكراو,شه‌هید,كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان