مادده‌ی چوارده‌م:
1/ ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، وای به‌باش بزانن كه ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ساز بدا، یان ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات، ئه‌وه له‌م باره‌دا ده‌شێ ئه‌نجومه‌ن به پێی ئوسوڵ بانگهێشته‌كه ده‌ربكا و له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی تۆماركردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات.
2/ ده‌سته‌ی گشتی ناشێ گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ سازدراوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه، یان لق و باڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه بن.
الموضوع: بانگهێشت بکرێ,کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی ساز بدا,ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات,گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا,پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه