مادده‌ی دووه‌م:
1/به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان، له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ و له دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.
2/به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ بۆ ته‌یار وئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌ندیكا له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ نه‌ترازێ.
الموضوع: سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان,شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ,دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه,باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ,ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه,ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ