مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتیی یه گشتیانه پێك دێ: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ. ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی. ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون. 2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا. ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با. ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان. ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن. 4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا. 5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. 6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
الموضوع: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان,به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی