مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی. هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم. 6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری. 7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ. 9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.
الموضوع: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی,بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا,نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا,راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ.