مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حکومت هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی. دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی. سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا. چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی. پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زارهتی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه. شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا. حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.
الموضوع: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حکومت هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی,كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی,كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا,كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی,هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زارهتی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه.,بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا,چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌شی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.