مادده‌ی پازده‌یه‌م: كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن: 1. به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 2. ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 3. پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 5. پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان. 6. به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی. 7. پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات. 8. فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه. 9. هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.
الموضوع: به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه,ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا,پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن,سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا,پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی