مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1- كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2- پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3- جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان. 5- سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی. 6- دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 7- هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 8- تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن. 9- دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10- پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 11- ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 12- رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن. 13- بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان. 14- دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 15- ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.
الموضوع: كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی,جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی,كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا,سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا,دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا,هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی,تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب,دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا,پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار,رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن,بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار,دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان,ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا