مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی,پابه‌ندیه‌كانی خۆیان,بڕیاری ئه‌نجومه‌ن,بانگێشتی نه‌قیب,هەڵبژاردنی نه‌قیب