مادده‌ی ( 11):
مادده‌ی (22)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه دهخۆێندرێتهوه:
مادده‌ی (22):
یه‌كه‌م- ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێش پێكهێنانی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له رێكه‌وتی 3/1/1993 بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌ویش بۆ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له سه‌ندیكا پێش رێكه‌وتی 9/4/2003 تۆمار كراون.
دووه‌م- پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له سه‌ندیكا كه‌وا پێش 9/4/2003 تۆمار كراون له‌وانه‌ی داوای خستنه‌سه‌ری ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنیان ده‌كه‌ن له لای سه‌ندیكای پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینكردن، به‌رامبه‌ره‌كانی به‌شداربوونی ئه‌و ساڵانه له سه‌ندیكا و سندوق بده‌ن.