مادده‌ی (8):
مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
مادده‌ی (16):
یه‌كه‌م: ده‌كرێت نێوانی مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی دیكه كۆبكرێنه‌وه به‌چاو پۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌و مه‌رجه‌ی كۆی گشتیان زیاتر نه‌بێت له‌و مووچه‌یه‌ی پارێزه‌ر له سندوق شایسته‌ی ده‌بێت و له هه‌ر حاڵه‌تێكیش بێت له (1800000) یه‌ك ملیون و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی هاتوو بۆ پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو له وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه له‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی كه شایسته‌ی ده‌بێت كه‌م ده‌كرێته‌وه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.