مادده‌ی (5):
هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (سێیه‌م) له مادده‌ی (13)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی سه‌لمێندرا كه دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هاتووه تا ڕاده‌ی په‌ككه‌وته كردووه له پارێزه‌رایه‌تی كردن و ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنیشی به (12) دوازده ساڵ داده‌ندرێت ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه كه‌متر بێت و به‌رامبه‌ره‌كانی به‌شداربوونی ئه‌و ساڵانه‌ی بۆ راژه‌كه‌ی زێده‌كراوه له سه‌ندیكا و له سندوق لێی وه‌رده‌گیرێت به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای (5000) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك خانه‌نشین بكرێت.
سێیه‌م: ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ داده‌ندرێت ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه كه‌متر بێت و كۆچی دوایی بكات و، مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خێزان و منداڵه‌كانی (عیاله) له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ته‌رخان ده‌كرێت و به‌رامبه‌ره‌كانی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا و سندوق لێ وه‌رناگیرێت به‌رامبه‌ر به‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێی ته‌واوكراوه.
الموضوع: پارێزه‌ر خانه‌نشین,ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنی پارێزه‌ر,راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی,مووچه‌ی خانه‌نشینی