مادده‌ی (4):
بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
دووه‌م:
1ـ پارێزه‌ر هاوبه‌شی (الاشتراك) به‌شداربوون له سندوقی ساڵانه به‌یه‌كجار له ماوه‌ی مانگه‌كانی كانونی دووه‌م و شوباتی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و، له باری دواكه‌وتن له واده‌ی دیاری كرا‌و (35%)ی سی و پێنج له سه‌دا ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.
2ـ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه ده‌بنه ئه‌ندامی سه‌ندیكا بۆ یه‌كه‌م جار بڕی (150،000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناریان لی وه‌رده‌گیرێت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه به به‌شداری كردنی پارێزه‌ر له سندوقه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت.