مادده‌ی (2):
مادده‌ی (3) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌صڵی و (3) سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامی دادوه‌ریی و وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ده‌سته له لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه نوینه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه‌كانی تر.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو دادوه‌رانی پله یه‌كدا ده‌پاڵێوێت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو فه‌رمانبه‌رانیدا ده‌پاڵێوێت به مه‌رجێك پله‌ی وه‌زیفیان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو پارێزه‌ره راوێژكاره‌كانیدا ده‌پاڵێوێت.
الموضوع: ده‌سته‌ی سندوق له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌صڵی و (3) سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكدێت,ده‌سته له لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت,ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو دادوه‌رانی پله یه‌كدا ده‌پاڵێوێت