مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1- به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2- رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا. 3- رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. 4- په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا. 5- هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی. 6- په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 7- هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.
الموضوع: به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم,رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا,رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا,په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا,هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی