مادده‌ی بیست و دووه‌م:
داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت
یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن:
1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار.
2. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار.
3. ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار.
4. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار.
5. ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار.
6. ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار.
7. ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار.
دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت.
چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.
الموضوع: داهاته‌كانی سه‌ندیكا,پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم,قازانجانه‌ی سه‌ندیكا,به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن