مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.
الموضوع: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ,هاتوو حوكمی كۆتایی له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو,سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه