مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی داوای چوونه ریزی سه‌ندیكاوه سه‌یری داواكه ده‌كات.
دووه‌م: پێشكه‌ش كاری داواكه له مێژووی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكه‌ی، به ئه‌ندامی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ و هه‌ر له هه‌مان مێژووشدا ناوی له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌نووسرێت.
سێیه‌م: خودان داواكارییه‌كه، ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا ره‌فز كراوه بۆی هه‌یه بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا (تمیز) بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنه‌بڕ ده‌بێت.
الموضوع: داواكاری تۆمار كردنی داوا,پێشكه‌ش كاری داوا,بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم