مادده‌ی چواره‌م:
سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:
یه‌كه‌م: رێكخستنی پیشه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له بواری چالاكی گشتی و تایبه‌تی دا و پێشخستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی بزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێم دا.
دووه‌م: رێكخستن و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان له نێوان خۆیاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومی و تاكه‌كه‌سه كاندا و به‌رگری لێكردنیان، وه به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و مسۆگه‌ر كردنیان، هه‌روه‌ها كارێكی وا بكرێ كه بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و به دیار خستنی رۆڵی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.
چواره‌م: هانادن و پشتگیری كرنی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی و، به‌ستنی سیمینار و خولی تایبه‌ت به زانستی دروستی ئاژه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی دروستی ئاژه‌ڵدا بروا.
پێنجه‌م: سه‌ندیكا پشتگیری و به‌شداری له هه‌موو هه‌وڵدانێك ده‌كا له پێناو:
1. پاراستنی ژینگه له پیس بوون كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئاژه‌ڵه‌وه بێ.
2. پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی له نه‌خۆشییه‌كان و رێگه گرتن له كوشتن و راوكردنیان ته‌نها له سنووری یاسادا نه‌بێ.
ج- پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كان.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و ده‌سته ناوخۆی و ده‌ره‌كیانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و ئاڵ‌و گۆر كردن و به‌شداربوون له كۆنگره و خول و چالاكییه زانستییه‌كاندا.
الموضوع: رێكخستنی پیشه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ,رێكخستن و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان,په‌ره‌پێدان و به دیار خستنی رۆڵی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ,هانادن و پشتگیری كرنی توێژینه‌وه‌ی زانستی,سه‌ندیكا پشتگیری و به‌شداری له هه‌موو هه‌وڵدانێك