مادده‌ی (17): به‌شێك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت به ڕیزبه‌ندی (به‌شی ده‌یه‌م) له ژێر ناونیشانی (كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی)، رێزبه‌ندی به‌شی ده‌یه‌می یاساكه ده‌بێته (به‌شی یازده‌م): به‌شی ده‌یه‌م مادده‌ی (77)ی دووباره: یه‌كه‌م: پارێزه‌رانی ڕاوێژكار بۆیان هه‌یه كۆمپانیایه‌كی مه‌ده‌نی پیشه‌یی بۆ پارێزه‌رایه‌تی و راوێژكاریی یاسایی دابمه‌زرێنن به سیفه‌تی هاوبه‌شیی پێكه‌وه‌یی له رووی نه‌یاریی و به‌رپرسێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی دیكه له یه‌ك نووسینگه یان زیاتر به مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی كردن و پێشكه‌ش كردنی راوێژی یاسایی و بۆیان نییه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دژ به‌یه‌كه و بۆیان هه‌یه پارێزه‌رایه‌تی بكه‌ن له چوارچێوه‌ی كۆمپانیا یان له ده‌ره‌وه‌ی، به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوانیان واژووكراوه. دووه‌م: كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه و مافی هه‌یه پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بكات له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له تۆماری كۆمپانیا مه‌ده‌نییه‌كان له‌لای به‌شی كۆمپانیاكان له سه‌ندیكا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی و گرێبه‌ستی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه. سێیه‌م: ناوی كۆمپانیاكه ناوێكی گوزاره‌ی شیاو ده‌بێت به پیشه‌كه یان ناوی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانه یان ناوی یه‌كێكیانه له‌گه‌ڵ (هاوبه‌شه‌كانی) و به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی (كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پیشه‌یی پارێزه‌رایه‌تی) یان (كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تی) له‌دوای دێت. چواره‌م: 1. هیچ هاوبه‌شێك مافی نییه له مافه‌كانی له كۆمپانیا بێته خواره‌وه بۆ كه‌سانی جگه له هاوبه‌شه‌كانی مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی هه‌موویانه‌وه بێت. 2. هه‌ر هاوبه‌شێك مافی هه‌یه له كۆمپانیا بێته ده‌ره‌وه له دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه به‌لای كه‌م به‌ر له (3) سێ مانگ. 3. پارێزه‌ر مافی نییه ببێته هاوبه‌ش له زیاتر له یه‌ك كۆمپانیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قییان له‌سه‌ركراوه. 4. پارێزه‌ر مافی نییه له كۆمپانیا به هاوبه‌ش بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر له پیاده‌كردنی پیشه قه‌ده‌غه كرابێت یان ناوی له خشته‌ی پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ره‌شكرابێته‌وه. پێنجه‌م: له كاتی نه‌بوونی ده‌ق بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی پێویست له كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی مه‌ده‌نی ده‌كرێت بۆ حوكمه‌كانی هاتوو له یاسای مه‌ده‌نی و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار گه‌رانه‌وه بكرێت. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پاكتاوكردنی كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پارێزه‌رایه‌تی به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی و رێنماییه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌رباره‌ی به‌یانی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا و چۆنیه‌تی رێكاره‌كانی تۆماركردنی له‌لای سه‌ندیكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان پاكتاوكردنی، ده‌ربكات. هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر گشت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، خۆماڵی بێت یان بیانی كه پێشتر به‌پێی یاسای دیكه دامه‌زراون، باری یاسایی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێن له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه بگونجێنن و هه‌مواری بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی چوونیه‌ك (المعامله بالمپل). نۆیه‌م: كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ئه‌و لایه‌نانه كه له یاسا به‌ركاره‌كان وه‌سفكراوه بۆ مه‌به‌سته‌كانی بریكارنامه‌یی و پێڕاگه‌یاندنی یاسایی و دادبینی و گشت ئه‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنه‌وه ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه تیایدا ناكرێت.
الموضوع: زیادکردنی به‌شێك بۆ یاسا,پارێزه‌رانی ڕاوێژکار,کۆمپانیا که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی,مافی هاوبه‌ش,رێنمایی پێویست