مادده‌ی (11): مادده‌ی (48) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (48): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی سه‌ندیكا له كۆنگره‌یه‌كی گشتیدا كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك ئه‌ویش له رێگه‌ی نێرده‌كان (مندوبین) كه رێژه‌كه‌یان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێت و به هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: كۆنگره به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌های نێرده‌كان ده‌به‌سترێ به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتر دواده‌خرێ و له‌و حاڵه‌ته‌دا به ئاماده‌بوونی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان ده‌به‌سترێ به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه كاتێكی تری گونجاو بۆ به‌ستنی كۆنگره دیار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێ له (30) سی رۆژ تێپه‌رنه‌كات. سێیه‌م: كۆنگره رێكه‌وت و چۆنیه‌تی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) دیار ده‌كات و تاوه‌كو هاتنی واده‌كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نها بۆ به‌رێوه‌به‌ردنی كاروباری رۆژانه‌ی سه‌ندیكا. چواره‌م: ژماره‌ی یاسایی ده‌سته گشتی سه‌ندیكا بۆ هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی تۆماركراو دێته ئاراوه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت بۆ رۆژی دواتر و ژماره‌ی یاسایی دێته ئاراوه به ئاماده‌بوونی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان و له‌كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ ئه‌گه‌ر هاتو دوای (3) سێ مانگ رێژه‌ی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وا به‌ڕێژه‌ی ئاماده‌بووان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتیی سه‌ندیكا له كۆنگره‌یه‌كی گشتیدا كۆده‌بێته‌وه,كۆنگره به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌های نێرده‌كان ده‌به‌سترێ,كۆنگره رێكه‌وت و چۆنیه‌تی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی,ژماره‌ی یاسایی ده‌سته گشتی سه‌ندیكا بۆ هه‌ڵبژاردنی