مادده‌ی (6): بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی (16) هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: چواره‌م: ماوه‌ی ڕاژه له دادگاكان، داواكاری گشتی، فه‌رمانگه‌كانی دادوه‌ریی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ماف له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یان وانه‌ووتنه‌وه له كۆلێژی یاسا، له دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسا یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی، بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌به‌ندی ده‌قكراو له‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت.
الموضوع: ماوه‌ی ڕاژه له دادگاكان,داواكاری گشتی,فه‌رمانگه‌كانی دادوه‌ریی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ماف,مه‌به‌سته‌كانی پله‌به‌ندی ده‌قكراو