مادده‌ی (4): مادده‌ی (11) ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (48): یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی قبوڵ كردن و تۆماركردن له سه‌ندیكا دیار ده‌كات. دووه‌م: سه‌ندیكا مافی هه‌یه په‌یمانگه‌یه‌ك یان ناوه‌ندێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی یان پیشه‌یی دابمه‌زرێنێت بۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و شیاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندام له سه‌ندیكا یان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن تیایدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێڕه‌وێك ده‌رده‌كات بۆ رێكخستنی كاروباری ئه‌وانه‌ی كه حوكمی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌یانگرێته‌وه. سێیه‌م: به ڕه‌چاوكردنی حوكم و بنه‌ماكانی هاتوو له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، پارێزه‌ران به‌پێی ناونوسران و پێش یه‌كتری (الاقدمیه) له‌و ناوانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: 1- ناوی پارێزه‌ر ( ڕاوێژكار). 2- ناوی پیاده‌كار (الممارسون). 3- ناوی پارێزه‌ره مه‌شقكاره‌كان (المتمرنین).
الموضوع: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی قبوڵ كردن و تۆماركردن له سه‌ندیكا,سه‌ندیكا مافی هه‌یه په‌یمانگه‌یه‌ك یان ناوه‌ندێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی یان پیشه‌یی دابمه‌زرێنێت بۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و شیاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندام له سه‌ندیكا,به ڕه‌چاوكردنی حوكم و بنه‌ماكانی هاتوو له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه