مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره.
2. ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره.
3. ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت.
4. ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
5. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا.
6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ.
7. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.
8. ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم).
9. كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات.
10. پیتاك و به‌خششه‌كان.
الموضوع: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت,ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره,ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره,ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری,قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ,كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا