مادده‌ی بیسته‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات:
1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان.
2. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان.
3. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان.
4. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان.
دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان:
أ- به‌رێوه‌بردنی شانۆ.
ب- نواندن.
ج- ده‌رهێنان.
د- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان.
ه- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ.
و- ئارایشت.
ز- روناكی (الاناره).
ح- سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه.
2. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان.
أ- نواندن
ب- ده‌رهێنان.
ج- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان.
د- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ.
ه- ئارایشت.
و- وێنه گرتن.
ز- برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج).
ح- نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی.
ط- شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض).
ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان).
ك- سیناریۆ.
ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری.
م- ده‌نگی سینه‌ماكاری.
ن- رووناكی سینه‌ماكاری.
3. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان.
أ- ژه‌نین.
ب- گۆرانی
ج- ئاواز دانان.
د- دانانی مۆسیقا.
ه- كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان.
4. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان.
أ- وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه.
ب- داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
ج- گلێنه (الحزف و الفخار).
د- خۆش نووسی و نه‌خش.
ه- وێنه گرتنی هونه‌ری.
و- كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان.
ز- كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی.
الموضوع: هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان,هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان,هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان,هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان