مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه.
1. لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن.
2. لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان.
3. جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه.
4. ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت.
سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.
الموضوع: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه,لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن,جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه,ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات,ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه,لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت