مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
1. ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه.
2. ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه.
3. له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت.
4. ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
5. ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.
الموضوع: ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت,ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی,حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت,ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه,كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.