مادده‌ی سێزده‌یه‌م:

معرف المادة: 11303

رقم المادة : 306

مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچی كار بكات. 1. سه‌رنج راكێشان: ئه‌مه‌ به‌ نووسراوێك ئاراسته‌ی‌ ده‌كرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راده‌كێشرێت كه‌ ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌. 2. ئینزار: ئه‌مه‌ش به‌ نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ئینزاری ده‌درێتی كه‌ پێویسته‌ ئه‌و سه‌رپێچییه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر نا سزای تووند تری ده‌درێتێ. 3. رێ لێ گرتنی: (قه‌ده‌غه‌كردن)ی ئیشكردنی له‌ پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ شه‌ش مانگ تێپه‌ر نه‌كات.

الموضوع: راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی,سه‌رنج راكێشان,ئینزار,رێ لێ گرتنی