مادده‌ی سێیه‌م:

معرف المادة: 11293

رقم المادة : 306

مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات: 1. كاركردن له‌ پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له‌ رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه‌. 2. به‌شداری كردن له‌ بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له‌ هه‌رێم دا به‌ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به‌ هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌ و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له‌ كۆنگره‌ هونه‌رییه‌ ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا. 3. رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له‌ پیشه‌ هونه‌ریه‌كاندا. 4. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له‌ كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاریدا. 5. چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره‌ پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ بێنێته‌ دی كه‌ سیسته‌می فیدرالیزم له‌ كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.

الموضوع: كاركردن له‌ پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له‌ رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه‌,به‌شداری كردن له‌ بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له‌ هه‌رێم دا به‌ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر,رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له‌ پیشه‌ هونه‌ریه‌كاندا,هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له‌ كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاریدا,چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره‌ پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه‌