مادده‌ی (20):
مادده‌ی (بیست و چوار)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌سته پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به پاراستنی گه‌واهیده‌ر و هه‌واڵده‌ر و قوربانی و شاره‌زایان داده‌نێت و، پێره‌وی هاندانی جه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تۆمه‌تباران له هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌دا داده‌نێت و، ته‌خویل ده‌كرێت به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و خه‌رجكردن له‌سه‌ریدا.
دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.