مادده‌ی (18):
مادده‌ی (نۆزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
هه‌ر داوالێكراوێك به پێشكه‌شكردنی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی به ئه‌نقه‌ست یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌م دوو سزایه، سزا ده‌درێت:
یه‌كه‌م: دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له (3) سێ مانگ له‌و ماوانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیاری كراون.
دووه‌م: پێدانی داتای نادروستی كاریگه‌ر له راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی.
سێه‌م: باس نه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی یان ئه‌و مایه‌ی خاوه‌نیانه یان هی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی یان هی یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانیه‌تی له ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی.
الموضوع: داوالێكراوێك به پێشكه‌شكردنی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی به ئه‌نقه‌ست,دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له (3) سێ مانگ,پێدانی داتای نادروستی كاریگه‌ر له راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی,باس نه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی یان ئه‌و مایه‌ی خاوه‌نیانه یان هی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی یان هی یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانیه‌تی له ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی