مادده‌ی (13):
بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (سێزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و (3) بڕگه‌ش به ریزبه‌ندی (سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) بۆ مادده‌كه زێده ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: لێكۆڵه‌ره‌كانی ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵه‌ریان هه‌یه به‌و پێیه‌ی له یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییه‌كانی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بڕواننه نووسراو و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان به‌وانه‌ی نهێنیشن و پله‌ی په‌نهانیان هه‌ر چیه‌ك بێت و، پێویسته كاری چونه ژووره‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویستی ده‌كات ئاسان بكرێت و پاراستنیان دابین بكرێت و نابێت ئه‌و ئامێرانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاره‌كانیانه‌وه لێیان بسه‌ندرێت.
سێیه‌م: لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ده‌سته هه‌مان ده‌سه‌ڵات و ماف و ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌رییان ده‌بێت، به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییه‌كان، سه‌رباری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و ئیمتیازاتی به‌خشراو وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته.
چواره‌م:
1ـ ده‌سته به بڕیاری سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه هه‌واڵدان یان زانیاری یان سكاڵا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بپارێزێت ئه‌گه‌ر هێماكردن به‌بوونی تاوان له‌خۆ نه‌گرێت یان ئه‌گه‌ر لای ده‌سته به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی سه‌لمێندرا كه‌وا هه‌واڵدانه‌كه دروست نیه یان درۆیه.
2ـ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه یان ئه‌ندامی داواكاری گشتی تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه داوای هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی پارێزراو بكات به‌پێی به‌ندی (1)ی ئه‌م برگه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت ده‌رباره‌یه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا.
پێنجه‌م:
1ـ ئه‌وه‌ی حوكم بدرێت له‌سه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست ئه‌وا لێهاتوویی وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی له ده‌ست ده‌دات و كه‌رتی گشتی بۆی نیه وه‌ك به‌ڵێنده‌ر یان هێنه‌ری خزمه‌تگوزاری یان كه‌لوپه‌ل گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
2ـ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی حوكمی تاوانباركردنی به تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست ده‌درێت ئه‌وا به گه‌یشتنی حوكمه‌كه به پله‌ی بنبڕ ده‌سبه‌جێ به ده‌ركراو (عزل) له وه‌زیفه‌كه‌ی داده‌نرێت.
الموضوع: لێكۆڵه‌ره‌كانی ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵه‌ریان,لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ده‌سته هه‌مان ده‌سه‌ڵات و ماف و ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌رییان,ده‌سته به بڕیاری سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه هه‌واڵدان یان زانیاری یان سكاڵا,دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه یان ئه‌ندامی داواكاری گشتی تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه,ئه‌وه‌ی حوكم بدرێت له‌سه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست