مادده‌ی (12):
مادده‌ی (دوازده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
ده‌سته پێكدێت له:
یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه كه‌وا به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته ده‌كرێنه‌وه له هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم و، ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
1ـ ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌یان به پشت به‌ستن به ده‌زگا هونه‌رییه‌كان.
2ـ وه‌رگرتنی هه‌واڵدان و زانیاری و سكاڵاكانی گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
3ـ هاوكاری كردن له بواری چاودێریی خه‌رجكردن و وه‌رگرتن و ره‌فتاركردن به مایه‌كانی هه‌رێم و رێگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی
4ـ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رایان كردووه و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مایه و سامانانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رفێندراون.
5ـ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی.
دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌ستێت:
1ـ پێشكه‌شكردنی بیر‌ورا و راوێژ له پرسه یاساییه‌كان كه‌وا ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌سته و، نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و ده‌عوایانه‌ی له‌سه‌ری به‌رز ده‌كرێته‌وه به بریكاریی فه‌رمی كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ركرابێت.
2ـ مورافه‌عه‌كردن له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی یان پێداچوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی تانه‌لێدان ده‌رباره‌یانه‌وه.
3ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته پێكهێنراون.
4ـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م بواره.
5ـ پێشكه‌شكردن و داواكردنی یارمه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی ئاڵوگۆڕكراو.
6ـ چاودێری له‌سه‌ر ده‌سپاكیی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی.
7ـ دانانی رێنمایی رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وندییه‌كان له هه‌رێمدا.
8ـ گرتنه‌به‌ری رێكار بۆ چاودێریی ئاستی ده‌سپاكی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو له‌م باره‌یه‌وه.
9ـ ئاماده‌كردنی پێشنیار و پڕۆژه یاسا له بواری نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.
سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
1ـ وه‌رگرتنی ده‌رخسته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی تیایاندا هاتوون و، گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌كانی و، به‌دواداچوونی ئه‌وانه‌ی دواكه‌وتوون له پێشكه‌شكردنی، چاودێریكردنی زێده‌بوونی مایه‌ی ئه‌وانه‌ی داواكراون ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت كه‌وا زێده‌بوونێكی گه‌وره له سامانی یان سامانی هاوسه‌ری یان یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانی بوونی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
2ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی هاوبه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.
3ـ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوشێوه‌ن.
4ـ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆگرامه‌كانی راهێنان و ئه‌نجامدانی كۆنگره به هاوكاری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
5ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و پابه‌ند بوون به ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی.
6ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دانانی پڕۆگرامی خوێندنی نیشتمانی بۆ پته‌وكردنی ده‌سپاكی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
7ـ دانانی رێنمایی رێساكانی ره‌فتاری پیشه‌یی و چاودێریكرنی پابه‌ند بوون پێیه‌وه و، جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ری.
8ـ دانانی رێنمایی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی.
9ـ دانانی پێڕه‌و و میكانیزم و رێسای بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی داتا و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كان.
10ـ دانان و جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و پته‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا.
11ـ به‌دواداچوون و گه‌ڕان به دوای راستیه‌كاندا ده‌رباره‌ی ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی گشتیدا و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.
چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و دابینكردنی راهێنانی پێویست و بونیاتنانی تواناكان.
پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه داده‌مه‌زرێن.
شه‌شه‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت.
الموضوع: ده‌سته پێكدێت له فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان,ده‌سته پێكدێت له فه‌رمانگه‌ی یاسایی,ده‌سته پێكدێت له فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت,ده‌سته پێكدێت له فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی,ده‌سته پێكدێت له فه‌رمانگه‌ی گشتیه‌كان