مادده‌ی (10):
مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و راگیركردنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری یاسادا به‌و جۆره‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كات.
دووه‌م: دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان.
سێیه‌م: داواكردنی دابینكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بۆ ده‌سته له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
چواره‌م: پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی ناوبه‌ناو بۆ په‌رله‌مان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بكات كه چاڵاكیه‌كانی ده‌سته و پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه و ئه‌وانه‌ی پارێزراون یان داخراون و، ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كراون له خۆ بگرێت و ده‌سته له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی ئامرازه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن.
پێنجه‌م: ده‌ركردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
شه‌شه‌م: هه‌ڵسان به كار‌و ئه‌ركه‌كان و پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌م یاسایه یان هه‌ر یاسایه‌كی به‌ركاری تر ده‌قیان له‌سه‌ر ده‌كات.
الموضوع: به‌ڕێوه‌بردن و راگیركردنی كاره‌كانی ده‌سته,دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته,داواكردنی دابینكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بۆ ده‌سته,پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی ناوبه‌ناو بۆ په‌رله‌مان,ده‌ركردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه,هه‌ڵسان به كار‌و ئه‌ركه‌كان و پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌م یاسایه