مادده‌ی (8):
برگه‌ی (پێنجه‌م و شه‌شه‌م)ی مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
پێنجه‌م: په‌رله‌مان بۆی هه‌یه پرساندنی سه‌رۆكی ده‌سته بكات، به پێی رێكاره‌كانی پرساندنی وه‌زیره‌كان، سه‌رۆك به بڕیاری په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت:
1ـ ئه‌گه‌ر بڕیارێكی دادگه‌ریی بنبڕ ده‌ربچێت به تاوانباركردنی به ئه‌نجامدانی تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر.
2ـ ئه‌گه‌ر درێغی یان كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره له ئه‌نجامدانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی بسه‌لمێنرێت.
3ـ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی.
شه‌شه‌م: بڕیاری لابردنی سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌تی (2، 3) له بڕگه‌ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كرێت، كه به بڕیاری په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای ته‌مییزی هه‌رێم و ئه‌ندامێتی (2) دوو له پێشكه‌وتووترین ئه‌ندامانی دادگا پێك ده‌هێنرێت.
الموضوع: پرساندن سه‌رۆكی ده‌سته,بڕیاری لابردنی سه‌رۆك,بڕیارێكی دادگه‌ریی بنبڕ,درێغی یان كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره,خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی