مادده‌ی (7):
برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت به ده‌نگدانی نهێنی به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان له نێو (3) سێ كاندیددا كه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كاندیدیان ده‌كات و، له حاڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ كام له‌م كاندیدانه به (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌و دوو كاندیده دووباره ده‌كرێته‌وه، كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ی كه زۆرینه به ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌وه به سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت به مه‌رسومێكی هه‌رێمی به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت.
الموضوع: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته,ده‌نگدانی نهێنی,سه‌رنه‌كه‌وتنی كاندید,دووباره هه‌ڵبژاردن,پله‌ی وه‌زیر