مادده‌ی (5):
مادده‌ی (چواره‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادگه‌ری، ئه‌ندامه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی تیایاندا كارمه‌ندن به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان.
دووه‌م: كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی كه‌رتی گشتیدا گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه.
سێیه‌م: رێكخستنه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رێكخراوه ناحكومیه نیشتمانیه‌كان، یه‌كێتیه‌كان، سه‌ندیكا، ناوه‌نده ئایینیه‌كان، كۆمه‌ڵه‌كان و یانه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕه‌وایی سه‌رچاوه‌كانی مایه پێدان و جۆری خه‌رج كردن و به دواكه‌وتنی شوشتنه‌وه‌ی مایه.
الموضوع: پیاده‌کردنی حوکمەکانی یاسا,کارمەندانی یاسادانان و دادگه‌ری,که‌رتی تایبه‌تی به‌کۆمپانیایانه,رێکخستنه سیاسییه‌کان و ناحکومیه‌کان,پەیوەندیدانی مایه پێدان و خه‌رج کردنی مایه