مادده‌ی (2):
دوو بڕگه به ریزبه‌ندی (حه‌وته‌م و هه‌شته‌م) بۆ مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاساكه زێده ده‌كرێن و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:
حه‌وته‌م: تاوانی گه‌نده‌ڵی: مه‌به‌ست لێی بریتییه له هه‌ر تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی كه له مادده‌كانی (233، 234، 271، 272، 275، 276، 290، 293 و 296)ی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969 ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و، تاوانه‌كانی پێشێلكار بۆ ئه‌ركه‌كانی وه‌زیفه‌ی گشتی، كه بریتین له به‌رتیل، ئیختیلاس و زیده‌ڕۆیی فه‌رمانبه‌ران له سنووری وه‌زیفه‌كانیان و، تاوانه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مایه و داڵده‌دان (به‌رده‌ستكردنی ئه‌و سامانانه‌ی ده‌ره‌ئه‌نجامی تاوان یان كه‌تنی گه‌نده‌ڵی) و، هه‌ر تاوانێك یه‌كێك بێت له بارودۆخه توندكراوه‌كانی ده‌قكراو له بڕگه‌كانی (پێنجه‌م، شه‌شه‌م و حه‌وته‌م)ی مادده‌ی (135) له یاسای سزادانی عێراقی هه‌مواركراو به یاسایه‌كی رێكخراوی ده‌رچوو له ئه‌نجومه‌نی حوكمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پاشكۆ به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی ئیئتیلافی كاتی هه‌ڵوه‌شاوه ژماره (55)ی ساڵی 2004.
هه‌شته‌م: منداڵه دواكه‌وته‌كان: بریتین له‌و منداڵانه‌ی ناكامن و هاوسه‌رگیرییان نه‌به‌ستووه و ئه‌و منداڵانه‌ی هاوسه‌رگیرییان به‌ستووه كه له ڕووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین.